ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زیندانی سیاسیی له بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت سوودمەند دەبن

هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێ "بڕیاری ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی زیندانیانی سیاسییه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زیندانیان لێی سوودمه‌ند دەبن."
د.ناڤسه‌ر نووری عه‌بدال، بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی بڕیاری سوودمه‌ندبوونی بۆ زیندانیانی سیاسی و ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی دادوه‌رییان هه‌یه و كۆدیان هه‌یه دەرکرد، مینحه‌یان هه‌بێت یان نه‌بێت سوودمه‌ند ده‌بن له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ته‌مه‌نی خانه‌نشینیان زیاد ده‌كرێت بۆ 65 ساڵ."
بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌شڵێت "وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی."
د.ناڤسه‌ر نووری عه‌بدال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به‌پێی ناوه‌ڕۆكی بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ر زیندانییه‌كی سیاسی فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 60 ساڵی خانه‌نشین ناكرێت، پێنجی ساڵی دیكه‌یان بۆ زیاد كراوه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و زیندانییانی سیاسی ده‌توانن سوودمه‌ندبن له بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت."
قائید میرۆ




