٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێک لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی دەردەکات.

بە نووسراوی ژمارە (٩٨٠٤)ی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر کارکردن و بەردەوامبوونی ئەو فەرمانبەرانەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسین، تاکوو تەواوکردنی تەمەنی ٦٥ ساڵی. بڕیارەکە، سەرجەم زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە وەجبەکانی ٩ تا ١٥ی ڕاژە دەگرێتەوە، و مووچەی بەردەوامبوونیان لە ڕاژە لەسەر بودجەی وەزارەتەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار