سەرۆکی حکوومەت و كونسوڵى ئه‌مه‌ریكا پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وێندی گرین، كونسوڵى گشتیى نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانیان کرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/31، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له وێندی گرین، كونسوڵى گشتیى نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد و هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسى هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان له هەموو بوارەکاندا کرد.
كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه، ئاماژەی بە هاتنی شاندێکی بازرگانیی ئەمەریکی کرد کە بەم نزیکانە سەردانی هەرێم دەکەن.
کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی (ڕووناکی) و (هەژماری من) کرد.
پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.




