٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرگری شارستانی بۆ KDP: تاكو ئێستا ناتوانین بڵێین هۆكاری ئەو ئاگرە چی بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێ، پانتایێکی زۆر لە پووش، پاوان، باخ و دارستان سووتاوە كە نزیكەی 5000 دۆنم دەبێت دەشڵێ، تاكو ئێستا ناتوانین بڵێین هۆكاری ئەو ئاگرە چی بووە، چونكە ئاگر سروشتێكی هەیە ئاسەوارەكان لەناو دەبات، لێكۆڵینەوەش بەردەوامە."

عەمید عابدین عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "پەیوەست بە هۆكاری ئاگرەكە لە دوو شوێنەوە ئاگرەكە كەوتبوویەوە، تاكو ئێستا ناتوانین بڵێین هۆكاری ئەو ئاگرە چی بووە، ئاگر سروشتێكی هەیە ئاسەوارەكان لەناو دەبات، لێكۆڵینەوەش بەردەوامە." 

عابدین عەبدولڕەحمان گوتی "پانتایێکی زۆر لە پووش، پاوان، باخ و دارستان سووتاوە، دەڵێن نزیكەی 5000 دۆنم دەبێت، لیژنەیەكی تایبەت پێكهێندراوە بۆ ئەوەی بزاندرێ چەند ڕووبەری شاخ، ڕەزی دێمی، باخ و خانوو سووتاوە، لیژنەكە کار دەکات بۆ دەستخستنی ئامارێكی دروست." 

سەبارەت بۆ نەتوانینی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لە چەند ڕۆژێکدا، گوتی، "یەكەم جوگرافیایەكی شاخاوی و سەخت بوو، دووەم هۆكاری ڕەشەبا بوو، سروشت دژی ئێمە بوو، سێیەم ئەو مین و تەقەمەنییەی ڕژێمی پێشووی عێراق چاندوویەتی، ئەوەش هۆكارێكی تر بوو درەنگتر ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت." 

سەرۆكی حكوومەت وەزیری ناوخۆی ڕاسپاردبوو پێوەندی پێوەكردین و هەموو پشتیوانییەكی بۆ دووپات كردینەوە، جێگری سەرۆك وەزیران و پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی كوردستان لەسەرخەت بوون، ئۆتۆمبێل و تەنكەر پێداویستی تری بۆ ناردین، بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی 7 بلاوەری بۆ ناردین، پارێزگار 3 بلاوەری بۆ دابینكردین، تا ڕادەیەكی باش لە پێداویستی بەردەست باشین، پێویستیمان بە ئۆتۆمبیلی بچووك هەیە شاخەكان سەختن تەنكەری گەورە سەر ناكەوێت، كارمەندیشمان کەمە."

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار