پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ ماڵباتی (هیوا حەمە سەعید)

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (حەلاوەخان حاجی حەسەن ئاغای مێرگان) پرسە و سەرەخۆشی ئاراستهی ماڵباتهكهیان دهكات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی خاتوو (حەلاوەخان حاجی حەسەن ئاغای مێرگان)
بۆ بەڕێز (هیوا حەمە سەعید)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (حەلاوەخان حاجی حەسەن ئاغای مێرگان)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳۰ی ئابی ۲۰۲٥




