پارێزگاری هه‌ولێر له ڕێگه‌ی KDPیه‌وه باسی ئاماده‌كاریه‌كانی مه‌ولوودی ئه‌مساڵ ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێ، هه‌موو لایه‌نه‌كانمان ڕاسپاردووه به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت بۆ یادی له دایكبوونی پێشه‌وای ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د.
په‌یوه‌ست به ئاماده‌كاریه‌كان بۆ یادی له دایكبوونی پێشه‌وای ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د، له شاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "هه‌ولێر مێژوویه‌كی زۆر درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی پێشه‌وای ئیسلام و فه‌خری كائینات، حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د، سڵاوی خوای له‌سه‌ربێت، هه‌ر له سه‌رده‌می سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دینه‌وه تا ئێستا له شاری هه‌ولێر ئه‌و یاده به شێوازێكی زۆر جوان ده‌كرێته‌وه، ڕۆژانی ڕابردوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووینه‌وه، بۆ ئاماده‌كارییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و یاده مه‌زنه له هه‌ولێری خۆشه‌ویست."
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی، "هه‌موو لایه‌نه‌كانمان ڕاسپاردووه به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌و یاده و له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو خه‌ڵكی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست، هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر یادی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌نه‌وه."
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "ساڵانه له‌نێو بازاڕ و شوێنه ئاینی و ته‌كیه و خانه‌قاكانی هه‌ولێر ئه‌و یاده به زیكر و دابه‌شكردنی شیرینی به‌رز ڕاده‌گیرێت، بۆ ئه‌مساڵیش ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ولێر له یادكردنه‌وه‌كه بەناوبانگە و ده‌مانه‌وێ به‌هه‌مان گه‌وره‌یی پێشوو ئه‌و یاده بكرێته‌وه، بێگومان بۆ هه‌ر پێویستییەکیش حكوومه‌ت و فه‌رمانگه شارستانی و ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر له‌خزمه‌ت هاووڵاتییانی شاردا ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی مهولوودێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌بێ گرفت به‌ڕێوه بچێت."
قائید میرۆ




