٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئامادەکاری بۆ کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی زاخۆ تەواو بووە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتی، ئامادەکاری بۆ کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ تەواو بووە و بڕیارە لە مانگی داھاتوودا بکرێتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت کە ٧٠ کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی بەشداری تێدا دەکەن.

لەتیف عوسمان، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تایبه‌ت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئامادەکاری بۆ کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ تەواو بووە و بڕیارە لە مانگی داھاتوودا بکرێتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە نزیکەی ۷۰ کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی بەشداری تێدا دەکەن لە وڵاتانی وەکو ژاپۆن، ئیمارات، تورکیا، ئێران و ئیتالیا، بەرازیل و کۆمپانیای ناوخۆیی، کە تێیدا کەلوپەلی خۆراک و بیناسازی و ئۆتۆمبێل و گەشتوگوزار نمایش دەکرێن.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتیشی، "ئەمە یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتییە لە زاخۆ دەکرێتەوە و ئەو جۆرە پێشانگایانەش دەبنە ھۆی بەرەوپێشوەچوونی کەرتی بازرگانی و سەرنجی گەشتیاری زیاتر بۆ خۆی ڕادەکەشێت و ئەو شارە زیاتر بە وڵاتان و ناوچەکانی دیکەش دەناسرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار