٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ھێمن ھەورامی و جێگری سەرۆکی ئاکپارتی پەیوەندییە حزبییەکانیان تاوتوێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ جێگری بەڕێز رەجەب تەیب ئاردۆگان سەرۆکی ئاکپارتی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ئاکپارتی، په‌یوه‌ندییه‌كان و بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییە حزبییەکانی نێوان پ.د.ک و ئاکپارتی و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ٨ی ٢٠٢٥، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنقەرە سەردانی بارەگای سەرەکیی ئاکپارتی کرد و لەگەڵ ئەحمەد بیوکگوموش جێگری بەڕێز رەجەب تەیب ئاردۆگان سەرۆکی ئاکپارتی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ئاکپارتی کۆبووه‌وە.

لە سەرەتای دیدارەکەدا د. ھێمن ھەورامی، سڵاو و ڕێزی تایبەتی سەرۆک بارزانی بە بەڕێز ڕه‌جه‌ب تەییب ئەردۆگان گەیاند و ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییە حزبییەکانی نێوان پ.د.ک و ئاکپارتی كرد. 

جێگری سەرۆکی ئاکپارتیش وێڕای بەگەرمی بەخێرھێنان و خۆشحاڵبوون بەم سەردانە، جەختی لەوە کردەوە کە ھەم بەڕێز ئەردۆگان و تەواوی ئاکپارتی بە چاوی ڕێز و ستایشەوە لە ڕۆڵی پارتی بۆ سەقامگیریی ئاشتی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و  تورکیا و پاڵپشتی و پشتیوانیی سەرۆک بارزانی و پارتی بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد و کۆتاییھێنان بە شەڕ و توندوتیژی دەڕوانن. 

هەر لەو دیدارەدا، ھەردوولا پوختەی کاری ڕێکخستنیان لەناو ھەردوو حزب شیکردەوە و بەرچاوڕوونیی پێویست خرایە ڕوو و لە چوارچێوەی پەرەسەندن و پێشکەوتنی پەیوەندییەکاندا، ھاوڕا بوون کە وەک بەشی ڕێکخستنی ھەردوو حزب ھەماھەنگن بۆ ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی و شێوەی کار و برەودان بە تواناکان. 

لە لایەکی دیکەوە بەرئەنجامی سەردانی شاندی ئاکپارتی بۆ بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتیمان لە ھەفتەی ڕابردوو. خرایه‌ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار