ئه‌حمه‌د كانی بۆ KDP: ده‌مانه‌وێ هاوكاری حكوومه‌ت بین له گه‌یاندنی پێداویستیی كۆمه‌ڵگه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ده‌مانه‌وێ به دیراسه‌وه ئاگاداری كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بین و له خزمه‌ت خه‌ڵكی كوردستاندا بین ده‌شڵێ، تەنیا بە توێژینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ خه‌ڵكی ئێمه و وڵاتی ئێمه پێویستی به چی هه‌یه.
ئەحمەد کانی، ئه‌ندامى کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی به‌رنامه و كاره‌كانیان له بەشی دیراسات و پێگەیاندن ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌مانه‌وێ به دیراسه‌وه ئاگاداری كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بین و له خزمه‌ت خه‌ڵكی كوردستاندا بین، ئه‌و توێژینه‌وه و دیراساتانه‌ی ئێمه وه‌ك به‌ش ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، له‌سه‌ر بنه‌ما زانستی و واقیعییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمانه، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌رچاوی سەرووی خۆمان ڕوون بكه‌ین و له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نین، تەنیا بە توێژینه‌وه‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ خه‌ڵكی ئێمه و وڵاتی ئێمه پێویستی به چی هه‌یه.
ئه‌حمه‌د كانی گوتیشی، ئێمه خه‌ڵكی پسپۆر و شاره‌زامان هه‌یه، کەسانی توێژەر و ئه‌كادیمی هه‌ن، دەمانەوێ له ڕێگه‌ی سه‌نته‌ره‌كان، زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان هاوكار بین له ئاسانکردنی ئه‌ركی سه‌ر شانی هاووڵاتییان و به‌شدار بین له باشتركردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان، هه‌روه‌ها هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بین له گه‌یاندنی پێداویستیی كۆمه‌ڵگه.
به‌رپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن، لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، هه‌موو به‌شه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان سوود له پڕۆژه‌كانی ئێمه ده‌بینن، هه‌موو به‌شه‌كانیش هاوكارن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی كاك مه‌سرووره‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كانی ئێمه بكات، ئاخۆ ئه‌مڕۆ چی بكرێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان، بێگومان وه‌ك به‌شی دیراسات و پێگەیاندن به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانمان، چونكه ده‌مانه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌ت بكه‌ین.
قائید میرۆ




