سروه ره‌سوڵ: بڕیارەکە زۆر نادەستوورییە

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه، بڕیاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئاواره‌كان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و ده‌ڵێ "چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تین."
سروه ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "بڕیاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بۆ هه‌ژمار نه‌كردنی ئاواره‌كان له‌كاتێک دایه ته‌نیا چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك به سه‌ر كاره‌ساتی جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی تێپه‌ڕیوه، له‌بری ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ ئه‌ركی یاسایی و ده‌ستووری خۆی به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌كان و جێبه‌جێكردنی ڕێكکه‌وتنامه‌ی شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان جێبه‌جێ بكات بڕیار له‌دژیان ده‌رده‌كات، به‌داخه‌وه تا ئێستا به‌سه‌دان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه، به‌هه‌زاران كه‌س بێ سه‌روشوێنن، بۆیە جێگه‌ی نیگه‌رانییه، بڕیاری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ناده‌ستووری و نامرۆڤانه‌یه و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، بڕیاره‌كه زۆر ناده‌ستووری و مه‌ترسیداره، ته‌نیا ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و ناوچانه و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان ڕوونی كرده‌وه "بڕیاره‌كه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق جێگه‌ی قبووڵ نیه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ڵوێستی خۆی نیشان داوه، ئێمه چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵین تا سنورێك بۆ بڕیاره سیاسی و ناده‌ستووریه‌كانی كۆچ و كۆچبه‌ران دابنێت، پێویسته ڕوونكردنه‌وه‌ی جیدیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره مه‌ترسیداره، پێویسته هه‌موو ئاواره‌یه‌ك مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ سه‌ر شوێنی ڕه‌سه‌نی خۆی."
ده‌شڵێت "هه‌رێمی كوردستان ماڵی هه‌موو ئاواره و ده‌ربه‌ده‌رێكه، ئێستا یه‌ك ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، به‌داخه‌وه دوای 11 ساڵ له كاره‌ساتی شنگال و هێرشی تیرۆرستانی داعش حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كان به ئاواره‌كان ڕه‌وا نابینێ، هه‌زاران ئاواره بێ ناسنامه ماونه‌ته‌وه و ناوچه‌كانیان ناسه‌قامگیره، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق زۆر كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر به ئاواره‌كان و هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره‌كان زۆر كه‌می كردووه و كۆچبەرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش هاوکار نیە."
سروه ڕه‌سوڵ گوتیشی "ئێمه ته‌نیا چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی فیدراڵ ناكه‌ین، ده‌مانه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره مه‌ترسیداره‌ی وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی عێراق، كه بڕیاری داوه ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئاواره هه‌ژمار ناكرێن، چه‌ندین بڕیار و كۆنووس له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هەیە، به‌ڵام ئه‌وان پابه‌ند نین، ته‌نیا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ده‌رگای بۆ ئاواره‌كان كردووەته‌وه و به هه‌موو توانایه‌ك و وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆڤی درێغی نه‌كردووه."
قائید میرۆ




