پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (ئەنوەر محەمەد ئۆرەماری)

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەنوەر محەمەد جەوهەر ئۆرەماری) پرسە و سەرەخۆشی ئاراستهی ماڵباتهكهیان دهكات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (ئەنوەر محەمەد جەوهەر ئۆرەماری).
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (ئەنوەر محەمەد جەوهەر ئۆرەماری)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەنوەر محەمەد جەوهەر ئۆرەماری)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٦ی ئابی ۲۰۲٥




