هه‌ر هاووڵاتییه‌ك خۆی تۆمار بكات ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له قه‌رزه‌كه

به‌غدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، تا ئێستا سێ بانك قه‌رز ده‌ده‌ن به‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌یانه‌وێ سیستمی وزه‌ی خۆر دابنێن و ده‌ڵێ، له ڕۆژانی داهاتوودا دوو بانكی دیكه‌ش به‌شدار ده‌بن.
ئامانج مه‌حموود، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، تا ئێستا سێ بانك قه‌رز بۆ دانانی سیستمی وزه‌ی خۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌ده‌ن به هاووڵاتیان و له ڕۆژانی داهاتووشدا دوو بانكی دیكه‌ش به‌شدار ده‌بن و قه‌رز ده‌ده‌ن به فه‌رمانبه‌ران بۆ دانانی سیستمی وزه‌ی خۆر، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك خۆی تۆمار بكات ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له قه‌رزه‌كه.
ئامانج مه‌حموود ده‌شڵێت، ئه‌و قه‌رزه‌ی ده‌درێت دوو جۆرە، بۆ ماڵان حه‌وت ملیۆن تا 30 ملیۆن دیناری عێراقییه، به‌ڵام بۆ پڕۆژه و شوێنه بازرگانییه‌كان له 30 ملیۆن دیناره‌وه تا یه‌ك ملیار دیناره.
ئامانج مه‌حموود هەروەها روونی كرده‌وه، پاره‌كه راسته‌وخۆ نادرێت به هاووڵاتی، به‌ڵكو ده‌درێته ئه‌و كۆمپانیایەی كاری دانانی سیستمه‌كه ده‌كات، تا ئێستا ته‌نیا له یه‌ك كۆمپانیا زیاتر له 400 هاووڵاتی خۆیان تۆمار كردووه بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه، ئه‌و پڕۆژه‌یەش له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ به‌رهه‌مهێنان له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه.
قائید میرۆ




