دەقی گوتارەكەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی ئێزدییاندا

ھەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 25/8/2025 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداریی لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی ئێزدییاندا كرد كە لەلایەن زانکۆی كوردستان ـ هەولێرەوە ڕێكخرا بوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا كە بەڕێزان میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان، بابە شێخ و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان، لایەنە سیاسییەكان، كونسوڵ و دیپلۆماتكارانی وڵاتان لە هەولێر، ئەكادیمی و لێكۆڵه‌ران له ناوخۆ و دەرەوە و مامۆستایانی ئایینی ئامادەی بوون، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتەیەكی پێشكەش كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:
جه‌نابێ میر حازم ته‌حسین به‌گ، میرێ ئێزدییان
جه‌نابى بابه شێخ
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
رۆژ باش..
به گه‌رمى به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌رباره‌ى جینۆسایدى ئێزدییان. به‌خێرهاتنێكى تایبه‌تى میوانان و به‌شدارانى بیانى ده‌كه‌م كه له هه‌ر شوێنێكى جیهانه‌وه ئەمڕۆ هاتوون و بەشدارن لەم كۆنفرانسە، هەموو لایەكتان بەخێر بێن. ده‌ستخۆشى له زانكۆى كوردستان ده‌كه‌م بۆ سازدانى ئه‌م كۆنفرانسه زانستییه ئه‌كادیمییه كه یه‌كه‌مجاره به‌م ئاسته و به‌م به‌شدارییه فراوانه، لە هەولێر ساز ده‌كرێت.
سه‌ره‌تا هه‌موو قوربانییانى ئێزدى و ته‌واوى قوربانییانى ده‌ستى داعش به رێزه‌وه ئەمڕۆ به‌بیر ده‌هێنینه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گیانیان ده‌نێرین. ئه‌وان هه‌رگیز له‌بیرمان ناچنه‌وه و بۆ هه‌میشه به رێزه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
سازدانى كۆنفرانسى زانستى ـ ئه‌كادیمى ده‌رباره‌ى جینۆسایدى ئێزدییان، كارێكى یه‌كجار پێویست و گرینگه، به‌تایبه‌تى كه ئاوا پسپۆڕان و شاره‌زایان له ناوه‌نده زانستى و ئه‌كادیمییه‌كانى جیهانه‌وه، تیایدا باس و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مه ڕۆڵێكى گرینگ و پێویست له به‌دۆكیوومێنتكردنى جینۆسایده‌كه و لێكه‌وته‌كانى ده‌گێڕێت. لێكۆڵێنه‌وه‌ى زانستى و ئه‌كادیمى له جینۆسایدى ئێزدییان له ڕه‌هه‌نده‌كانى مێژوویى و سیاسى، یاسایى و ڕه‌هه‌ندى ده‌روونییه‌وه، ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌كى گرینگ بۆ ئێستا و داهاتووى ئه‌م پرسه و لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو لایه‌نه‌كانى جینۆسایده‌كه.
له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌م كۆنفراسه ئازاره‌كان ده‌گۆڕێت بۆ زانین و مه‌ینه‌تییه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ په‌ند و وانه‌وەرگرتن. هه‌روه‌ها ده‌بێته پردێكى نێوان زانست و سیاسه‌ت و مرۆڤایه‌تى، به‌شدارى و هاوبه‌شى ده‌كات له فراوانبوونى دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى به جینۆسایده‌كه و لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانكارانەی كە ئەم كارەیان كردووە.
به‌ڕێزان:
3ى ئابى ساڵی 2014 داعش هه‌وڵى دا پێكهاته‌یه‌كى ڕه‌سه‌نى كوردستان و عێراق و كلتوورى فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى بسڕێته‌وه. به هه‌زاران پیاو و گه‌نجى كوشت، به هه‌زاران ژن و كچى ئێزدى ڕفاند و جۆره‌ها تاوانكاریى ده‌ستدرێژى و به‌كۆیله‌كردنى به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام دا، به زۆر ئایینى منداڵه‌كانیان پێ گۆڕى و بۆ كارى خۆكوژى و تیرۆر، مه‌شق و ڕاهێنانیان پێكردن. سه‌تان هه‌زارانیان لێ ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كران و په‌رستگه و سیمبۆله ئایینییه‌كان و كلتوورى ئێزدییان، ڕووبه‌ڕووى پرۆسه‌یه‌كى له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ى به‌رنامه‌دار بوونه‌وه.
بۆیه ئه‌م تاوانكارییه ڕووداوێكى ڕاگوزه‌رى مێژووى ناوچه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكوو برینێكى قووڵى ساڕێژنه‌بووە، هه‌روه‌ها له‌كه‌یه‌كى شه‌رمه‌زارییه له مێژووی مرۆڤایەتیدا. هه‌موو ڕزگاربوویه‌كى ئه‌م جینۆسایده، هه‌موو دایك و باوكێكى ئێزدى كه ڕۆڵەكانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌موو منداڵێك كه بێ دایك‌وباوك و بێ خێزان و كه‌سوكار ماوه‌ته‌وه، شاهدێكى زیندووى ئه‌و كاره‌ساته‌یه.
هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سەرەتای یه‌كه‌مى كاره‌ساته‌كه‌وه، وه‌ك ئه‌ركى نیشتمانى و مرۆییى خۆى، پێشوازیى له سه‌تان هه‌زار ئێزدى كرد، به سه‌تان پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌ییى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، به گیان و خوێنى خۆیان، هه‌رچییان له‌ده‌ست هات كردیان بۆ به‌رگریلێكردن و پاراستنى ئێزدییان و ڕزگاركردنى شه‌نگال. ئێمه وه‌ك پرسێكى كوردستانى مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته‌دا كرد، چونكه ئێزدى به‌شێكى ڕه‌سه‌نى پێكهاته‌ى كوردستانن.
ڕاسته، هه‌موو ساڵێك به چه‌ندین شێواز و له چه‌ندین شوێندا، یادى ئه‌م كاره‌ساته به‌ئازاره ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه گرینگه و پێویسته به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتووش بزانن وه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان، چ كارەساتێك به‌سه‌ر ئێزدییاندا هاتووه؟! به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئه‌مه به‌س نییه و به‌شى ئێزدییان ناكات.
مایه‌ى داخێكى زۆره دواى یازده ساڵ له‌و كاره‌ساته، هێشتا نزیكه‌ى نیوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى، ژیانێكى سه‌ختى ناو كه‌مپه‌كان ده‌گوزه‌رێنن، منداڵى ئێزدى هه‌یه ئه‌مڕۆ یازده ساڵانه و هه‌موو ته‌مه‌نى له ژینگه‌ى سه‌خت و دژوارى كه‌مپه‌كاندا ژیاوه. هێشتا ئومێدێكى ڕاسته‌قینه بۆ گۆڕانێكى ئه‌رێنى له دۆخ و ژیانیاندا نییه. ناتوانێت به ئومێده‌وه له داهاتوو بڕوانێت و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
عێراق وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده، كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى وه‌ك هاووڵاتیى عێراقى، مافى زۆریان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه. پێویسته عێراق زۆر له‌وه زیاتر خۆى له هاووڵاتییه ئێزدییه‌كانى به‌خاوه‌ن بكات. ئه‌ركى هه‌موومانە له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه كه هه‌رچى پێویست بێت و بكرێت، بۆ ئێزدییان بكرێت.
به‌رله هه‌موو شتێك پێویسته متمانه و ئومێد به ئێزدییان ببه‌خشرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌سه‌ر خه‌رابات و وێرانه‌ى رابردووى تاڵیان، ژیانێكى نوێ دەستپێ بكەنەوە. ئه‌وه ناكرێت ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدییان به‌دى نه‌یه‌ت.
به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدییان، ته‌نیا به سزادانى تاوانكاران و ئه‌نجامده‌رانى جینۆسایده‌كه نابێت، به‌ڵكوو به ئاوڕلێدانه‌وه و كاركردنى جددى بۆ ئێزدییان ده‌بێت كه هه‌موو لایه‌ن و بواره‌كانى ژیانیان بگرێته‌وه. به پێدانى دڵنیایى ده‌بێت له‌وه‌ى جارێكى تر رووبه‌ڕووى كاره‌ساتى ئاوا نابنه‌وه.
ئێستاش دواى یازده ساڵ له جینۆسایدی كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى، هێشتا ئەم كۆمەڵگەیە له شۆكێكى قووڵدایه. شۆكێكى سه‌ختى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى كه لێكه‌وته‌كانى تا ماوه‌یه‌كى درێژ به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌ركى هه‌موومانه هاوكارییان بكه‌ین و یارمه‌تییان بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ربوون و تێپه‌راندنى ئازاره ده‌روونییه‌كانیان. ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئێوه‌ى لێكۆڵه‌ر ده‌یكه‌ین، به‌شێكى گرینگى ئه‌و یارمه‌تى و هاوكارییه ده‌بێت.
به‌ڕێزان،
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو یارمه‌تییه‌كى پێویست به پێكهاته‌ى ئێزدى. پاراستنى فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن، ئه‌ركى له‌پێشینه‌ى هه‌موومانه له كوردستان و عێراق. فره‌یى و هه‌مه‌ڕه‌نگیى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندییه، نه‌ك كێشه و مه‌ترسى، ده‌بێ هه‌میشه كار بۆ پته‌وكردنیان بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ ساده‌ترین مافى ئێزدییان ئه‌وه‌یه هێنده ئارامى و ئاسایش له شوێن و ناوچه‌كانیان هه‌بێت، بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه. خزمه‌تگوزارییان هه‌بێت، بتوانن ڕوو له زێد و شوێنیان بكه‌نه‌وه و ژیانێكى نوێ ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه.
بۆیه پێویسته رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى جێبه‌جێ بكرێت. چیتر ئێزدى و ناوچه‌كانیان گۆڕه‌پانى هێزه نایاسایییه‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمییه‌كان نه‌بێت. بۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كین.
له هه‌وڵ و كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین هه‌تا ڕزگاركردنى دوایین ڕفێنراوى ئێزدى، هه‌روه‌ها بۆ به‌پارێزگاكردنى شه‌نگال و بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییان به شێوه‌یه‌كى فراوانتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بناسرێت. تاوانكاران سزا بدرێن و دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدییان به‌دى بێت، هه‌موو هاوكارى و یارمه‌تییه‌كى ماددى و ده‌روونى به‌ده‌ست بهێنن بۆ شیاندنه‌وه و بۆ تێپه‌ڕاندنى شۆكى ده‌روونییان.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌وانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، له ناوچه‌كه و لە جیهان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووبێت یارمه‌تیى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدییان داوه و بەردەوامن و یارمەتییان ده‌ده‌ن.
هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه‌كه‌تان ده‌خوازم. هه‌موو پشتگیرییه‌ك له كار و چالاكى و كۆنفرانسى له‌و جۆره ده‌كه‌ین. ئێوه كارێكى گرینگ و پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خزمه‌تێكى گه‌وره پێشكه‌ش به ئێزدییان ده‌كه‌ن. هیوادارم لەم ئەركەدا سەركەوتوو بن و بەردەوامیش بن.
بەخێر بێن..




