نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى سه‌ید كاكه ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- بۆ كۆچى دواییى پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى دێرینى كوردستان خوالێخۆشبوو سه‌ید كاكه، سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوخه‌بات و هاوڕێیانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو سه‌ید كاكه، به خزمه‌ت و خه‌بات و تێكۆشانى له‌پێناوى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یدا، به دڵسۆزى و نیشتمانپه‌روه‌رى و ئه‌و ڕه‌نجه‌ى بۆ دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ی كێشا، هه‌میشه یادى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/24




