نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سیناتۆرێکی کۆماریی ئەمەریکی کۆبووەوە

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/8/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له سیناتۆرى كۆماریى ئه‌مه‌ریكى خاتوو جۆنى ئێرنست، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش له عێراق و سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ریكا و عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جووڵه و هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعش كه هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و یارمه‌تى و هاوكارییانه‌ى کە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر، پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان ده‌كات.
لاى خۆیه‌وه خاتوو ئێرنست جه‌ختى له پابه‌ندى و به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردەوه، هه‌روه‌ها ئارامى و سه‌قامگیریى ناوخۆ و ته‌بایى و یه‌كڕیزیى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به پێویست و گرنگ، له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.




