سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ڕۆڵی هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌کات

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2025/8/23 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز باڵیۆز ستیڤن ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، کرد.
له دیدارێكدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى مووچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵی به‌ڕێز ڤەیگن له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ستایشى هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێزیانی له لێکنزیککردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا کرد.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێزان سه‌رۆکی دیوان و سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ی بوون.





