چەند پەیامێکی هاوخه‌می لە بارەگای بارزانییەوە

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمیی رایگەیاند کە ئەمە دەقەکانیەتی:
پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز مارتن منا سەرۆكی ژووری بازرگانیی کلدانی ئەمەریکی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز مارتن منا سەرۆكی ژووری بازرگانیی کلدانی ئەمەریکی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خاتوو (حەنە یوسف منا)ـمان پێ گەییشت. پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو دایكتان شاد بێت.
بارەگای بارزانی
23ی ئابی 2025
پەیامی هاوخه‌می بارەگای بارزانی بۆ مامۆستا ده‌روێش فاروق عه‌لی ئاغا ولیاوا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێز، مامۆستا ده‌روێش فاروق عه‌لی ئاغا ولیاوا،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی نیشتیمانپه‌روه‌ر كاك (فاروق عه‌لی ئاغای ولیاوا) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی به به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌تان ببه‌خشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
23ـی ئابی 2025
پەیامی هاوخه‌می بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێز، كاك محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (پیرۆز شه‌هید كوێخا خدر كوێخا شینه كانی گه‌نی) دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌تان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی




