٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ھەولێر ١٨ ھەزار، سلێمانی ١٣ ھەزار و دھۆکیش ٩ ھەزار تەن وەرگیراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، گوتی، ئەمساڵ  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی دوو کۆمپانیا زیاتر لە ٤٠ ھەزار تەن گەنمیان لە جووتیاران وەرگرتوە." 

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەمساڵیش حکوومەتی ھەرێمی کورستان، لەڕێگەی هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئەو گەنمەی عێراق وەرینەگرتووە لە جووتیارانی وەرگرتووە.

لە ھەولێر ١٨ھەزار و ٦٢٥ تەن، لە دھۆکیش ٩ھەزار و ١٠٣ تەن و لە سلێمانیش ١٣ھەزار و ١٠٢ تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، کۆی گشتی دەکاتە زیاتر لە ٤٠ ھەزار تەن." 

د. محەمەد شوکری گوتیشی "گەنمی وەرگیراو لە جووتیاران، نمرە یەک و نمرە دوو بووە، جووتیارانیش ھیچ گلەییەکیان نەبووە و پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی ھاتووە، ئەو گەنمەی لە جووتیارانیش وەرگیراوە لە کارگەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین جۆری خۆراکی وەکو ئارد، ساوەر، بڕوێش و ئالفی لێ بەرهەم دێت." 

پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران لە ١٥/٧/٢٠٢٥ تاوەکو ١٥/٨/٢٠٢٥ بەردەوام بوو، لەو ماوەیە لە سنووری ھەرسێ پارێزگای ھەولێر، دھۆک و سلێمانی گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار