٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپه‌ڕی KDP زانیاری له‌ باره‌ی حەوتەمین پڕۆژەی بووژانه‌وه‌ی ئاوی ژێرزەوی ده‌خاته‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوه‌بەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان گوتی، بۆ یەکەمجار جۆرێکی پڕۆژەی ئاو لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت كه‌ ئاوی سەرزەوی دەخرێتەوه‌ ئاوی ژێر زەوی بۆ ئەوەی ئاوی ژێر زەوی ببوژێتەوە، بڕیارە حەوتەم پڕۆژەش لە ئاکرێ جێبەجێ بکرێت، کە سوود لە ئاوی باران و لافاو وەردەگرین و ڕێگە نادرێت بەفیرۆبچێت.

دکتۆر کاروان ھەورامی، بەڕێوه‌بەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان، تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، باس له‌ بووژانه‌وه‌ی ئاوی ژێرزەوی ده‌كات و ده‌ڵێت، "لە ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمه‌ ئەو جۆرە پڕۆژانە ئەنجامدەدرێت، ئەویش پاراوکردنی ئاوی سەرزەوی بۆ ژێر زەوی،  کە بۆ ئێمە تازەیە و یەکەمجارە بەھاوکاری ڕێکخراوی یونسێف جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو ئێستا شەش پڕۆژەمان لە ھەولێر و ھەریر و ناوچەکانی دیکە ئەنجامداوە و ئەوەی ئێستاش حەوتەم پڕۆژەیە لە ئاکرێ جێبەجێ دەکرێت، لەوپڕۆژانەدا ئاوی سەرزەوی دەخرێتە ژێر زەوی و ئاوی باران و لافاو بۆ ئەوەی ئەو ئاوە بەفیرۆ نەچێت و سوودی لێ وەرگرین بۆ ئەوەی ئاوی ژێر زەوی زیاد بکات کە فشارێکی زۆری لەسەر ھەیە و ئەنجامدانی پڕۆژەکانی پێشتریش سەرکەوتووبوونە، چونکە لە ڕێگەی ئامێرێکەوە بەردەوام چاودێری ئەو پڕۆژانە دەکەین.

دکتۆر کاروان گوتیشی، "ئەو پڕۆژانە سوودی ھەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لەو ئاوەی دەردەھێندرێت بەردەوام، بۆیە ئێمە لەگەڵ ھەر یەکێک لەو پڕۆژانە وێستگەیەکی چاودێری دادەنێین بۆ ئاوی ژێر زەوی و ڕۆژانە داتای لێ وەردەگرین، به‌وه‌ش دیار دەبێت چۆن ئاوی ژێر زەوی دەبووژێتەوە.

بەڕێوه‌بەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو زیاتر گوتی، "ئەمە یەکەمجارە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت و بۆ ئێمەش ئەوە تازەیە و بەشێوەی زانستیش ئەنجامدەدرێت، بەرنامەش ھەیە بەردەوام بێت و ھەمووشی بەتیمی خۆمانه‌یه‌ و تێچووی نیە تا فشار لەسەر بودجە درووست بێت، متمانەشمان بۆ ڕێکخراوە جیھانیەکان درووست کردووە تا بێن ھاوکار و ھەماھەنگبن لەگەڵمان ئەو جۆرە پڕۆژانەش بەردەوام دەبن.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار