کەرکووک.. خولێکی ڕاهێنان بۆ هەڵبژاردنی لقەکانی ٣ و ١٩ و ٢٢و ٢٥ كرایهوه

كهركووك-KDP.info- ڕۆژی ٢٠ی ئابی ٢٠٢٥ لە کەرکووک، بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهاوکاری و هەماهەنگی بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان، خولێکی ڕاهێنانی بۆ بەشی هەڵبژاردنی لقەکانی سەر بە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان کە پێکهاتوون لە لقی٣ی کەرکووک، لقی ١٩ی چەمچەماڵ، لقی ٢٢ی گەرمیان و لقی ٢٥ی دەوروبەری کەرکووک کردەوە.
لە خولەکەشدا هیوا ئهحمهد مستهفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیان و دكتۆر جهعفهر ئیمینکی ئهندامی سهركردایهتی و بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی وانەیان پێشکەشی ئامادەبوانی خولەکە کرد پهیوهست بەو بابەتانەی پەیوەستن بە هەڵبژاردنەکان.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٥ لە شاری کەرکووک، دوای پێشکەشکردنی وتەیەک لهلایهن هیوا ئهحمهد مستهفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕوانامەی بەشداریکردنی بەخشیە بەشداربووانی خولەکە و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتری بۆ خواستن.
له کۆتایی مەراسیمەکەشدا هیوا ئهحمهد مستهفا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسی مامۆستا و ڕاهێنەرانی خولەکەی کرد.






