هۆشیار زێباری: داواكاریی عێراق بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی یۆنامی و هاوپه‌یمانان سیاسییه

ھەولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، داواكاریی حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی یۆنامی و هاوپه‌یمانان له‌و وڵاته له كۆتایی ئه‌م ساڵدا، داواكارییه‌كی سیاسییه.
پێنجشه‌ممه، 21ـی ئابی 2025، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، داواكاریی حكوومه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یۆنامی) و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و وڵاته له كۆتاییه‌كانی ئه‌م ساڵ و كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2026، داواكارییه‌كی سیاسییه و پارێزبه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عێراق و سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی ئێستای هه‌ڵده‌گرێت، به‌تایبه‌تی له دۆخێك‌دا كه عێراق به ئاشكرا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كان بووه‌ته‌وه.




