٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هیوا ئەفەندی بۆ KDP: حکوومەت گۆڕانکاری گەورەی لەو بواره‌دا کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمساڵ گۆڕانکاری لە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی خوازیاران بۆ پرۆسەی حەج کراوە، ئەوانەی دەیانەوێت ناویان بۆ حەج تۆمار بکەن دەبێ لە سیستمی دیجیتاڵی تایبەتمەند ناو تۆمار بکەن و پێویست ناکات سەردانی هیچ شوێنێک بکەن.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "لەماوەی 10 ڕۆژدا زیاتر لە 40 هەزار کەس لە ماڵەوە لەڕێگەی مۆبایل و ئامێری زیرەکەوە خۆیان بۆ پرۆسەی حەج تۆمار کردووە. "ئەمە ئەوە دەردەخات کە کۆمەڵگەی کوردی، کۆمەڵگەیەکی ژیر و بەتوانایە کە دەزانێت سوود لە تەکنۆلۆژیا وەربگرێت".

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری گوتیشی، "لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری گەورەی لە پرۆسەی بە دیجتاڵیکردنی کاروباری فەرمانگەکانی حکوومەت کردووە و ئەمساڵیش ناونووسین بۆ پرۆسەی حەج کرا بە ئەلیکترۆنی و هاونیشتمانیان لە ڕێگای ماڵپەڕی "دەروازی حەج" دەتوانن ناویان تۆمار بکەن.

هاوكات ڕۆژی 10-8-2025، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ماڵپەڕی "دەروازەی حەج"ـی ڕاگەیاند، هاووڵاتیانیش دەتوانن لە ماڵەوە بە ئاسانی ناویان تۆمار بکەن بەبێ ئەوەی سەردانی هیچ شوێنێک بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار