٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەمال محه‌ممه‌د و ڕودۆڵف ڕیچارد پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتییان تاوتوێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- "کەمال محه‌ممه‌د ساڵح"، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە "ڕودۆڵف ڕیچارد"، جێگری کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە 21ـی ئابی 2025،  وەزیری سامانە سروشتییەکان و جێگری کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا بە ئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و دەستپێشخەری و پابەندبوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە ڕێكکەوتن و بڕیارەکان جەختی لێ کرایەوە.

وەزیری سامانە سروشتییەکان، ڕۆڵی فەرەنسا بۆ گەیشتن بە چارەسەر و ڕێکكەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدای بەرز نرخاند.

لە بەرامبەردا جێگری کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا، لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی بەرز نرخاند.

هەر لەم دیدارەدا باس لە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان و کۆبوونەوەکانی وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان کرا و ئاماژە بەوەش کرا کە کۆبوونەوەکان پێشکەوتنی باشیان بەخۆوە بینیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار