ھاوکاریی سەرۆک بارزانی بەسەر زیاتر لە ٦٠٠ کەمئەندامی ئاکرێ و بەردەڕەش دابەش کرا

ئاکرێ -KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "بە فەرمانی سەرۆک بارزانی و پشتگیری ڕاستەوخۆی فەرماندە مەنسور بارزانی، ئەمڕۆ لە ئاکرێ و بەردەڕەش ٦٢٠ کورسی بەسەر کەمئەنداماند دابەش کرا."
بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، د.مەردان خدر ڕایگەیاند "لە درێژەی کاروچالاکییەکانی لقی نۆی پارتی، بەبۆنەی ١٦ی ئاب، یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی و پشتگیری ڕاستەوخۆی فەرماندە مەنسور بارزانی، ٤٠٠کورسیی کارەبایی و ٢٢٠ کورسیی ئاسایی بەسەر کەمئەندامانی ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەشدا دابەش کران."
د.مەردان خدر گوتیشی "پاریش پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، فەرماندە مەنسور بارزانی ٩٠ کورسی دیکەی بەسەر کەمئەندامان لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش دابەش کرد، ئەوکات ھەندێک لایەن لەناو خەڵک وایان بڵاو دەکردەوە، کە ئەمە پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردنە و پارتی تەنیا بۆ ھەڵبژاردن ئەو کارە دەکات و لە داھاتوو بەردەوام نابێت، ئەوان خۆیان ھیچ خزمەتێکیان نەکردووە و پێشیان خۆش نیە ھیچ کەس و حزبێکی دیکە خزمەت بکات، فەرماندە مەنسور بارزانی ئەوکات بەڵێنی دا ھەر کەمئەندامێک پێویستی بە کورسی ھەبێت بۆی دابین دەکرێت، ئەمڕۆش بەڵێنی خۆی جێبەجێ کرد."
بڵند ئیبراھیم




