به هه‌وڵی فراكسیۆنی پارتی بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیان درا

به‌غدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به هه‌وڵی فراكسیۆنی پارتی و نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدڕاڵ دانپێدانانی به كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كانی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی كردووه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیانه.
د. نه‌هله ئه‌فه‌ندی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، به هه‌وڵ و كۆششی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق ره‌زامه‌ندی نیشان داوه و به نووسراوی فه‌رمی دانپێدانانی به كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كانی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی كردووه.
د. نه‌هله ئه‌فه‌ندی ده‌شڵێت، به‌م بڕیاره‌ی خوێندنی باڵای عێراق ده‌رچووانی ئه‌و كۆلێژه بێبه‌ش نابن له دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كان و هه‌وڵی زه‌ماله‌ی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا كه ساڵانه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدڕاڵ رایده‌گه‌یه‌نێ، به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
د. نه‌هله ئه‌فه‌ندی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، فراكسیۆنی پارتی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵەكانی بۆ ده‌ستكه‌وتی زیاتر و ماف و شایسته‌ی قوتابیان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له به‌غدا، بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدڕاڵیش له به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیانه.
قائید میرۆ




