٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە (ئەحمەدی مەلا قادری سەڕاف) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئالان ئەحمەد قادر)، کوڕی بەڕێز (ئەحمەدی مەلا قادری سەڕاف) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بەڕێز (ئەحمەدی مەلا قادری سەڕاف)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، کوڕی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (ئالان ئەحمەد قادر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱۷ی ئابی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار