٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەخۆشخانەیەکی دەروونی مۆدێرن لە ھەولێر دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "لە پارێزگای ھەولێر نەخۆشخانەیەکی دەروونیی مۆدێرن دروست دەکرێت کە ئێستا لە قۆناغی کۆتایی دایە، کە تەواو بوو پێداویستی وستافی بۆ دابین دەکرێت و سەرجەم نەخۆشە دەروونییەکان لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر دەکرێن." 

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتووی دەروونی لە شاری ھەولێر دروست دەکرێت.

خێرخوازێکی شاری ھەولێر ھاوکارمان بووە لە دروستکردنی، نەخۆشخانەی دروونی لە ھەولێر نەخۆشخانەیەکی کۆنە و پێویستمان بە نەخۆشخانەیەک هەبوو لەگەڵ ئێستا بگونجێت، ئێمە تەواوی ئاسانکاری و ھاوکاریمان بۆ دروستکردنی کردووە، حکوومەت ھەموو خزمەتگوزاریەکانیشی بۆ دابین کردووە." 

د.سامان بەرزنجی گوتیشی "ئێستا لە قۆناغی تەواوبوونی پڕۆژەکەین، لەگەڵ تەواوبوونی ئێمەش لەڕێگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کارمەندی پێویست و ستافی بۆ دابین  دەکەین و دەبێتە نەخۆشخانەیەکی نموونەیی بۆ نەخۆشەکانی درووونی، ھەرچی نەخۆشی دەروونیش ھەیە لەرێگەی ئەو نەخۆشخانەیە چارەسەر دەکرێن." 

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار