٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم،  پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ دادەبەزێت.

پێشبینیش دەکات سێشەممە، 19ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی دووشەممە، 18ـی ئاب:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی

سۆران: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

هەواڵی پەیوەندیدار