ئافره‌تان بۆ KDP: ده‌ستكه‌وت و خه‌باتی پارتی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانە

هەولێر-KDP.info- ئافرەتانی کوردستان لە ساڵیادی ۱٦ی ئاب، (۷۹)مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە دایکبوونی ڕابەر و مەرجەعی گەلی کوردستان (سەرۆک بارزانی)، دووپات لەوە دەكەنەوە كە پارتی بووه‌ته هۆی ده‌ستپێكردنی خه‌باتی كوردایه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان و دەشڵێن، ده‌ستكه‌وت و خه‌باتی پارتی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانە."
هاوژین ڕه‌سووڵ، كادیری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، "زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێم، ڕۆژی 16ی ئاب، جه‌ژنێكی نیشتمانییه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو كوردستان، چونكه له‌و ڕۆژه‌ی پارتی دامه‌زرا، خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان ده‌ستی پێ كرد.
هەروەها دەڵێت، "پارتی زیاتر له مانای حزبێك ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌و ڕۆژه بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان، ده‌ستكه‌وت و خه‌باتی پارتی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من وه‌ك ئافره‌ت 16ی ئاب به جه‌ژن ده‌زانم و پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.
جوان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی گوتی، "به درێژایی مێژووی خۆی، پارتی باجی قورسی له‌پێناو به‌رگریکردن له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵدان بۆ سه‌رخستنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان داوە، به‌ڵام پارتی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه شه‌ره‌فمه‌ندانه له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م ئه‌ركه‌ی لە ئه‌ستۆ گرتووە، وه‌ك شاخێكی پۆڵاین به ئیراده‌یه‌كی پڕ شانازی شانی داوه‌ته به‌ر خه‌باتی كوردایه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان، خه‌باتی پڕ شكۆی پارتی سه‌لماندوویه‌تی پارتی بووه‌تە مانای كوردبوون و نه‌ته‌وه‌یی بوون و باوه‌ڕ به خۆبوون، ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتی و له‌دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی له هه‌موو هه‌ڤاڵان پیرۆزبێت.
ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت، "دامه‌زراندنی پارتی بووه هۆی به‌هێزبوونی هه‌ستی كوردبوون، ئه‌و هه‌سته‌ی كرده وشیارییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ئیراده و باوه‌ڕی بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروست كرد، پارتی هه‌ڵگری هه‌موو ڕه‌هه‌نده نیشتمانییه‌كانه و به‌درێژایی مێژووی خۆی، خه‌بات و به‌رخۆدانی كردووه.
له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی گوت، "پارتی هیچ كات سازشی له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی خۆی نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی هێشتا پارتی دیموكراتی كوردستان هێزی یه‌كه‌مه و له پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان و عێراق خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزه.
قائید میرۆ




