٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فوئاد حوسێن و باڵیۆزی ئەمریکا تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- رۆژی یەکشەممە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە ستیڤن ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد، پرسی کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکی و بیانییەکانی کارکەر لە بواری نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان بووە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرد، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییەکان کە لە عێراقدا کاردەکەن.

هەروەها باس لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان کرا کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان بۆ ئەوەی بتوانرێت هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەوە دەستپێبکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کردووە، باڵیۆز ڤەیگن پێداچوونەوەی بە هەڵوێستی حکوومەتی ئەمریکا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار