مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سابیر عەبدوڵڵا ئاوبارە) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سابیر عەبدوڵڵا حەمەساڵح ئاوبارە)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (سابیر عەبدوڵڵا حەمەساڵح ئاوبارە)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری دەربەندیخان خوالێخۆشبوو (سابیر عەبدوڵڵا حەمەساڵح ئاوبارە)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان




