٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕادیۆی بەردەڕەش کرد.

دەقی پەیامی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش.

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕادیۆی (بەردەڕەش)

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی (بەردەڕەش)، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی ھێژای ڕادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەموو ڕوویەکەوە ھەنگاوی باشتر بنێن.

لەم بۆنەیەدا وێرایی پیرۆزبایی، ھیوادارین وەکوو ھەمیشە لە ئاستی ئەرکە باڵا نیشتمانیی و نەتەوەییەکان و، خواست و داواکاری ھاووڵاتیاندا بن. 

ھەر سەرکەوتووبن.   

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٧ـی ئابی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار