٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەخت لە پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسی یەکە ئیداری و کارگێڕییەکانی پارێزگای ھەولێر، جەخت لە پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای ھەولێر کرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-٨-٢٠٢٥ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و یەکە ئیداری و کارگێڕییەکان و بەرێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی فەرمانەکانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا تیشکمان خستە سەر خزمەتکردنی زیاتر بە پارێزگای ھەولێر کە پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان و ڕاپەڕاندنی کاروباری ھاووڵاتییان لە دامودەزگاکاندا".

ئومێد سەباح ڕاشیگەیاند، "ئاماژەمان بەوەشدا کە خزمەتکردنی ھاووڵاتییان ئەرکی لە پێشینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و سوپاسی پارێزگاری ھەولێر و یەکە ئیداریی و کارگێرییەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانمان کرد لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر و دەوروبەری".

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشدا، "ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی زیاتر بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر و دەوروبەری".

هەواڵی پەیوەندیدار