٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤالا فەرید باسی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكات و یەکەم کاری پەرلەمانیش ئاشكرا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP. info- ڤالا فەرید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە مانگی داهاتوو پەرلەمان کۆببێتەوە و یەکەم کاریشی هەڵبژاردنی دەستەیەکی "هەمیشەیی" سەرۆکایەتی دەبێت.  

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی ئابی 2025، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە بۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە؛ سەردانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد. 

ڤالا فەرید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، دوای کۆبوونەوەکە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هیوادارین بەپێی ئەوەی لیژنەی دانوستانکاری هەردوولا (پارتی و یەکێتی) لەسەری پێکهاتوون، لە مانگی ئەیلوولدا پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە."

سەبارەت بە کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان، ڤالا فەرید ڕوونیکردەوە "یەکەم کاری پەرلەمان ئەوەیە، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێت." جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، دەستەی سەرۆکایەتیی داهاتوو "دەستەیەکی هەمیشەیی" دەبێت نەک کاتی. 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەش کرد، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، پەرلەمان دەست بە کارەکانی دیکەی دەکات، لەوانەش پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

وەکوو ئەوەی ڤالا فەرید خستییەڕوو، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لیژنەی دانوستانکارەوە پێیانگەیشتووە، "پێکاهاتنێکی باش هەیە و بەرەوپێشچوونی زۆر بەخۆیەوە بینیوە."

هەواڵی پەیوەندیدار