٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆک بارزانی دەکات و جەخت لە هاوئاهەنگی و تەبایی زیاتری نێوان پارتی و یەکێتی دەکاتەوە.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆکی پارتی، سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەینەوە، لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکان و بەهێزترکردنی قەوارەکەمان و باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. 

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار