قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەکات

هەولێر-KDP.info- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەکەین.
بەهیواین ئەم یادە ببێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ هەوڵێکی دەستەجەمعی یەکخستنی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ڕەخساندنی زەمینەیەک بۆ تەبایی و ئاشتی و بەدیهێنانی هەموو ئامانجەکانی گەلەکەمان.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران




