ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەی ھاوبەشی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتیی

ھەولێر-KDP.info- دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی و یهكێتی له ههولێر، له ڕاگهیهنراوێكی هاوبهشدا ههردوولا جهختیان له دهستبهكاربوونی پهرلهمانی كوردستان و بهردهوامی ههنگاوهكان بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهت كردهوه.
دەقی ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یهكێتی:
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٤ی ئابی ٢٠٢٥، لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر، ھەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامییان بە کۆبوونەوەکانیان دا.
ھەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان کردەوە کە لەژێر ڕۆشنایی ئەو بنەما و پرنسیپانەی لە دیدگای ھاوبەشی نێوان ھەردوولادا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و ئەو ھەنگاوانەی نراون لەپێناو ڕێکخستنی کاری ھاوبەش بۆ قۆناغی داھاتووی حوکمڕانیی کوردستان، بەرەوپێشچوونی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، ھەروەھا باس لە ھەنگاوە کردەییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە کرا.
بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و ئەو پێشھاتانەی لە ئارادان، بۆ ڕێزگرتن لە ویست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان و ئەو بەڵێنانەی ھەردوولا بە جەماوەری خۆیان دابوو و دەرئەنجامی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاری لە پێگەی یاسایی و سیاسیی ھەرێمی کوردستان، ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە ھەوڵی چڕ و جددی بدرێت بۆ ئەوەی ئەیلوولی داھاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار و چالاکیی ئاسایی و یاساییی خۆی بکات و ھەنگاوەکانی تری پێکھێنانی کابینەی نوێ بەردەوام بن.






