كۆمسیۆن بۆ KDP: ئه‌وانه‌ی له بایۆمه‌تری بەشدار بوون كارتیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه

دهۆك-KDP.info- به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێ، بڕیاره مانگی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگده‌ران بكرێت و ده‌شڵێ، ئه‌وانه‌ی له بایۆمه‌تری بەشدار بوونە، كارتیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان به‌شدارییان له پرۆسه‌ی بایۆمه‌تریی ده‌نگداندا كردووه و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی كارته‌كانیانن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن له مانگی 11ی ئه‌مساڵدا، به‌پێی ڕێكاره‌كانی كۆمسیۆن، له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوولی داهاتووەوە كارته‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن و ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆن گوتیشی، ئه‌وانه‌ی داوای گواستنه‌وه‌یان كردبوو ناویان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه‌ش کە له‌دایكبووی ساڵی 2007 بوون و بایۆمه‌ترییان كردووه، هه‌رچی پێشتر به‌شداری نه‌كردووه و ئێستا بایۆمه‌تریی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان هه‌بووه، هه‌موویان پێش هه‌ڵبژاردن كارتیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بڕیاره ڕۆژی 2025/11/11 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌رده‌وامه له ڕێكاره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بکرێت.
قائید میرۆ




