قەڵغانی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی دەزگای بارزانی پێشکەش بە میسال ئالووسی کرا

ھەولێر-KDP. info لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی قەڵغانی ڕێزلێنان و سوپاسنامە پێشکەش بە سیاسەتمەدار میسال ئالووسی کرا.
میسال ئالووسی، سیاسەتمەدار و دامەزرێنەری حزبی 'ئوممە'ی عێراقی و کەسایەتیی دیار و سیاسەتوان لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی
12ی ئابی 2025، بە مەبەستی پیرۆزبایی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەردانی سەرۆکایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر کرد و لە لایەن موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگا و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و کارمەندان و خۆبەخشانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.
هاوکات قەڵغانی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشکەش بە بەڕێزیان کرا، کە هەردەم پاڵپشت و پشتیوانی دۆزی کورد بووە و هەڵوێستەکانی لە بارەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ڕەوشی مرۆیی جێگەی پێزانین بوونە.




