٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سۆران عەبدوڵڵا تاوگۆزی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سۆران عەبدوڵڵا ئەحمەد تاوگۆزی) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:                                              

بۆ هەڤاڵی بەڕێز (فەرەیدوون عەبدوڵڵا ئەحمەد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (سۆران عەبدوڵڵا ئەحمەد تاوگۆزی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان   

       ۱۲ی ئابی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار