سكرتێری لاوان و قوتابیان: به‌جیددی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه دەکەین کە په‌یوه‌ستن به‌لاوانه‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی لاوانه، سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و لاوانیش ده‌ڵێت، "له‌دوای كۆنگره‌ی یه‌كگرتن به‌جیددی كار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه دەکەین کە په‌یوه‌ستن به‌لاوانه‌وه."
شڤان مه‌حموود، سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "لاوان داینه‌مۆی پێشكه‌وتنی هه‌موو وڵاتێكن، بناغه‌ی بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوون، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان له خولی شه‌شه‌مدا پرسی گه‌نج و لاوان به یاسا جێگیر بكات، له‌دوای كۆنگره‌ی یه‌كگرتن یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان به‌جدی كار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه ده‌كات به لاوانەوە گرێدراون."
سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و لاوان گوتیشی "یه‌كێتی لاوان به پڕۆژه‌كانی خزمه‌ت به چینی لاوانی كوردستان ده‌كات، پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر چینی لاوان هه‌بووه، لە كابینه‌ی نۆ، چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی جێبه‌جێ كراون، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو لە لاوان بوونه‌ته خاوه‌ن كار، ئێستا ده‌بینین به‌هۆی پڕۆژه‌ی ڕۆناكی و گه‌شانه‌وه و هه‌ژماری من چه‌ندین گه‌نج خاوه‌ن كارن."
شڤان مه‌حموود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "لاوان به‌شداری كارایان هه‌یه له هه‌موو كایه‌كانی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان، هیوادارین له كابینه‌ی داهاتوو زیاتر گرنگی به لاوان بدرێت و ده‌رفه‌تی زیاتریان بۆ بڕه‌خسێندرێت، به‌راورد به ڕابردوو ئێستا ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م لاوان زیاترە، چ له‌ڕووی وه‌رگرتنی پۆست و پله‌ی حزبی و كارگێڕی چ له‌ڕووی كاركردن و پڕۆژه‌كانه‌وه، له ڕۆژی جیهانی لاوان‌دا یه‌كێتی لاوان و قوتابیان جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی لاوان بكرێت."
قائید میرۆ




