ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەبدولڕەزاق بۆتانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی بواری دراما و شانۆ خوالێخۆشبوو (عەبدولڕەزاق بۆتانی) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ماڵباتی هونەرمەندی کۆچکردوو (عەبدولڕەزاق بۆتانی)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی بواری دراما و شانۆ، (عەبدولڕەزاق بۆتانی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان




