٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر جدییە لەسەر زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی لە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیران، مەسروور بارزانی زۆر جدییە لەسەر زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی لە هەولێر و ویستی تەواوی هەیە بۆ پڕۆژەکە، ئێستا پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێ کردووە.

سێشەممە، 12ـی ئابی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە درێژایی 70 کیلۆمەتر و پانی دوو کیلۆمەتر، دوو پشتێنەی سەوزایی لە هەولێر دروست دەکرێت، گوتیشی: بەدروستکردنی ئەم پشتێنەیە، کەشوهەوا و پاکبوونەوەی ژینگەی هەولێر، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، هاوکات جوانییەکی سەرنج ڕاکێش بۆ هەولێر دروست دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا، ڕەنگە هەموو پرۆژەکە بەیەکەوە ئەنجام نەدرێت، ئێستا دروستکردنی پشتێنەیی سەوزایی بەسەر چەند زۆنێک دابەش کراوە، لە یەکێک لە زۆنەکان دەست بەکار کراوە، بەڵام لەکەمترین کاتدا پرۆژەکە تەواو دەکەین.

ئومێد خۆشناو، دەشڵێت: خۆشحاڵین ئەو بابەتانەی لە ماوەی ڕابردوو تەنیا نەخشەیەک بوو، ئێستا دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت، هەروەها هەولێر لەڕووی ئاو و کارەبا و سەوزاییەوە لەماوەی داهاتوو دەچێتە قۆناغێکی نوێ.

پشتێنەی سەوزاییی هەولێر، پرۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى هەولێرە، بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا دەسووڕێتەوە و دەکەوێتە دوای شەقامی 150 مەتری، پانی پشتێنەکە دوو کیلۆمەترە، هەروەها زیاتر لە 10 گۆمی دەستکرد بۆ ئاودانی دارەکان دروست دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار