سه‌نگه‌ر كانه‌بی: سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له ئازادكردنی مه‌خموور

مه‌خموور -KDP.info- یازده ساڵ بەسه‌ر ئازادكردنی مه‌خمووردا تێدەپەڕێت، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغیش ده‌ڵێ "سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له ئازادکردنی مەخموور و گەڕانەوه‌ی بۆ ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لە ماوەیەکی کەمدا."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی گروپی تیرۆرستی داعش بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی عێراق، ڕۆژی 8ی ئابی ساڵی 2014 تیرۆرستانی داعش به‌داخه‌وه توانیان شارۆچكه‌ی مه‌خمووریش داگیر بكه‌ن، به‌ڵام داعش ته‌نیا دوو ڕۆژ له مه‌خموور مایه‌وه، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ل زنجیره هێرشه‌كانی داعش ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری هه‌بوو له یه‌كخستن و ڕێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی ڕاسته‌وخۆ له تێكشكاندنی داعش و به‌رگری له خاكی كوردستان و بگره ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش بەشداری كرد."
به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ گوتی "هێزه‌كانی پێشمیه‌رگه‌ی كوردستان به ڕێنمایی و فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی توانیان شارۆچكه‌ی مه‌خموور و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی گوێڕ و ده‌وروبه‌ری له تیرۆرستانی داعش پاك بكه‌نه‌وه و ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئازادكرا، ئازادكردنی مه‌خموور له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م و به زیانی زۆر كه‌م كۆتایی هات."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "یازده ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ئازادكردنی شارۆچكه‌ی مه‌خموور، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین مه‌خموور له‌وكاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پارێزگاری لێ ده‌كرد و له‌گه‌ڵ ئێستا لە هەموو ڕوویێکەوە جیاوازیی زۆری هه‌یه، چونكه مه‌خموور دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی عێراق و هاووڵاتییانی مه‌خموور هه‌ست به‌و جیاوازیه ده‌كه‌ن."
قائید میرۆ




