به‌بۆنه‌ی 16ی ئاب له زاخۆ ئاهه‌نگ بۆ 90 بووك و زاوا ساز ده‌كرێت

زاخۆ-KDP.info- كارگێڕی لقی 8ی پارتی له زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌بۆنه‌ی 16ی ئاب، ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ئاهه‌نگێكی شایسته بۆ 90 بووك و زاوای سنووری زاخۆ ساز ده‌كرێت.
جه‌بار حاجی، كارگێڕی لقی 8ی پارتی له زاخۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی 79یەمین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتیمان، له سنووری لقی 8ی پارتی له زاخۆ ئاهه‌نگێكی شایسته بۆ 90 بووك و زاوای ده‌ڤه‌ری زاخۆ ساز ده‌كرێت، كه جگه له سازكردنی ئاهه‌نگه‌كه، هاوكاریش پێشكه‌ش به‌و بووك و زاوایانه كراوه.
كارگێڕی لقی 8ی پارتی لە زاخۆ گوتیشی، پارتی ساڵی رابردووش هاوكاریی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كردووه كه چوونه‌ته نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، ئه‌وه‌ش به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ، چونكه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان دامه‌زراوه و درێخی ناكه‌ت له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.
قائید میرۆ




