٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسى كونسوڵى گشتیى پێشووى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٨/١٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی نوێ و بەڕێز ستیف بیتنەر؛ کونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا وێڕای بەخێرھێنان و پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوون، خاتوو گرینی لە ھەموو پشتیوانییەک بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دڵنیا کردەوە، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی بەڕێز بیتنەر دەربڕی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا کاری کردووە بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا.

بەڕێزیان سوپاسی ھاوکاری و پشتگیریی ئەمەریکای بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە بوارە جیاکاندا کرد و جەختی لە خواستی ھەرێمی کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش لەگەڵ ئەمەریکادا کردەوە.

لای خۆیانەوە بەڕێز بیتنەر کونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریکا سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ پشتیوانییان لە سەرخستنی ئەرکەکەی.

ھەروەھا خاتوو گرین کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی وەک ھاوپەیمانێک بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا دەڕوانێت و خوازیاری بەردەوامیی ھاریکاریی ھاوبەش و فراوانکردنیانە.

پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا، دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و دوایین پێشھاتەکانی سووریا و ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار