٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نزیکەی ٦٠ھەزار کەسی ناوچە کوردستانییەکان و دەرەوەی ھەرێم، زەویان پێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی لیژنەی وردبینیکردن لە ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٦٠ھەزار کەس لە ناوچە کوردستانییەکان و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، لە وەرگرتنی زەوی لە ھەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن." 

سەرۆکی لیژنەی وردبینیکردن لە ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو ھاووڵاتییانەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان جێنیشن و لەسەر میلاکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن، لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، ئەوانیش فۆرمی وەرگرتنی زەویان پڕکردووەتەوە و وردبینییان بۆ کراوە و ڕەزامەندیان بۆ وەرگیراوە، دەسەڵات دراوە بە وەزیری شارەوانی، ئەوانەی نیشتەجێبوونیان لە دەرەوەی ھەرێمە و لە فەرمانگەی کارەبای دەرەوەی ھەولێر و شارەوانییەکانی دەوروبەری ھەولێر دەوام دەکەن، لە دەرەوەی شارەوانییەکانی سەنتەری شارەکان زەوی وەردەگرن، ئێستا ناوەکانیان بۆ ڕەوانە کراوە، بۆیە هەر کەسێک نیشتەجێی کەرکووک، مووسڵ، دیالە و بەغدا بێت و لەسەر میلاکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت، شوێنی کارکردنی لە چ شارێک نزیک بێت لەوێ زەوی پێ دەدرێت." 

سەربەست مەولود گوتیشی "لە ھەرێمی کوردستان ٤٨٠ھەزار کەس زەوی وەردەگرێت، نزیکەی ٦٠ھەزار کەس ئەوانەن لە ناوچە کوردستانییەکان و دەرەوەی ھەرێمی کوردستانن و لە ھەرێم زەوی وەردەگرن، ئێستا ھەموویان ڕەزامەندییان ھەیە و تەنیا ماوە زەویان بۆ دابین بکرێت، بەڵام بەو مەرجەی پێشتر سوودمەند نەبووبن." 

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار