ڤیان دەخیل: بەغدا لە پشکنینی دی ئێن ئەی جیددی نییە

شنگال -KDP.info- گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی "بەداخەوە دوای ١١ساڵ، تا ئێستا حکوومەتی عێراق ژمارەیەکی زۆری گۆڕی بەکۆمەڵی ھەڵنەداوەتەوە، ڕوفاتی ٥٠٠ کەسیش لە بەغدا ماوە، ھێشتا پشکنینان بۆ نەکراوە بۆ ئەوەی ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە، بۆیە داواکارین بەغدا گۆڕەکان ھەڵداتەوە و قوربانی و زیانلێکەوتووانیش قەرەبوو بکاتەوە."
د.ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لە سەرەتای جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە شنگال لەسەر دەستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا ٩٣ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە، بەڵام ئەوە ١١ ساڵە تەنیا ٦٨ گۆڕ ھەڵدراونەتەوە و ڕوفاتی ٢٧٤ کەس لە قوربانیان ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە."
د.ڤیان دەخیل گوتیشی "بەداخەوە تا ئێستا ڕوفاتی ٥٠٠ کەسی دیکەی کوردی ئێزدی لە پزیشکی دادی بەغدان بۆ وەرگرتنی پشکنینی دی ئێن ئەی، بەڵام حکوومەتی عێراق ھەنگاوی جیددی بۆ یەکلاکردنەواین و بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیش نەناوە.
بڵند ئیبراھیم




