٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەخۆشخانە نوێیەکەی ئامێدی بەڕووی ھاوڵاتیاندا دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەڕێوبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆک دەڵێت "گەورەترین پڕۆژەی تەندروستی کە نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەییە لە قەزای ئامێدییە، ئێستا ھەموو کارەکانی تەواو بووە، تەنیا ماوە بەڕووی ھاووڵاتییاندا بکرێتەوە." 

د.ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "پڕۆژەی نەخۆشخانەی (شۆڕش _ ھیتیتێ) لە سنووری قەزای ئامێدی تەواو بووە و پێداویستی و ستافیشی بۆ دابین کراوە، ئێستا تەنیا ماوە ڕەزامەندی بدرێت و لە مەراسیمێکی شایستەدا بکرێتەوە، نووسراومان بۆ پارێزگای دھۆک کردووە، پارێزگاش ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاگادار کردووەتەوە  و چاوەڕێ دەکەین وادەیەک بۆ کردنەوەی دیاری بکرێت و بکرێتەوە." 

د.ئەفراسیاب موسا گوتیشی "ئەو نەخۆشخانەیە پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژییە و ١٠٠ قەرەوێلەییە، ھەموو پێداویستیێکی دابین کراوە و خزمەتی ھەموو قەزای ئامێدی دەکات، تا ئێستا گەورەترین پڕۆژەی تەندروستییە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ناوچەکەش ئەوە یەکەم پڕۆژەی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێلەییە، نزیکەی ٤٠٠ھەزار کەس لەو ناوچەیە سودی لێ وەردەگرن و باری دھۆکیش سوکتر دەبێت، خەڵکی ناوچەکە لەوێ خزمەتگوزاری تەندروستییان پێشکەش دەکرێت." 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار