لەمەودوا پێویست ناکات هاووڵاتیان بۆ حەج سەردانی نووسینگەكان بكهن

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار بکەن و سبەینێ ئەو پرۆسەیە کارا دەکرێت.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند، "بە مەبەستی خستنەڕووی شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان، کە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنییە، سبەینێ کاتژمێر 11ـی بەیانی، زانیاری لەبارەیەوە دەخرێتەڕوو و سیستەمەکە چالاک دەکرێت.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، لەمەودوا هاووڵاتی پێویست ناکات بۆ ناونووسین بۆ حەج، سەردانی هیچ نووسنگەیەکی حەج و عومرە بکات، سیستەمی فۆرم نامێنێت، بەڵکوو هەمووی دەبێتە دیجیتاڵی.




